ئینگلتەرا

پۆچەتینۆ ئامارە خراپەکانی مێژووی چێڵسی بە بیری هاندەرانی بلووز دەهێنێتەوە

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی کردنی ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و ئەم جارە بەرامبەر وۆڵڤرهامپتن دووچاری شکتی سەخت بوویەوە.

لە میانی هەفتەی ٢٣ی خولی ئینگلیزی چێڵسی بە هیوای ساڕێژکردنی برینە قورسەکەی هەفتەی پێشوو کە ٤-١ بە لیڤەرپوڵی خاوەن ماڵ دۆڕان، پێشوازی لە وۆڵفز کرد. بەڵام زۆر باشتر نەبوو لە هەفتەی ڕابردوو، بەڵکو ئەم جارە لە ستامفۆدبریج چوارینەیەکی تریان نۆشی.

بەوەش بۆ دووەم یاری بەدوای یەکە لەسەر دەستی ڕاهێنەر ئەرجەنتینیەکەیان چوار گۆڵ یان زیاتریان لێ تۆمار دەکرێت لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ. ئامارێک کە پێشینەیەکی خراپ و هاوشێوەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٩ یانەکە هەشت یان زیاتر گۆڵی لێ کرابێت لە دوو هەفتەی یەک لە دوای یەک.

بلووز لە پلەی ١١ گیرساوەتەوە و تەنانەت گەشتنی بە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بووەتە مەحاڵ.

هەر دوای شکستەکەیان، پۆچەتینۆ شکستەکەی خستە ئەستۆی خۆی و ددانی پێدا نا کە لە ئێستا ئەوان یانەیەکی باش نین.

پۆچەتینهۆ: راستییەکە ئەوەیە ئێمە یانەیەکی باش نین!

 

بابەتی زیاتر

Back to top button