ئینگلتەرا

پۆچەتینهۆ: راستییەکە ئەوەیە ئێمە یانەیەکی باش نین!

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ دان بەوەدا دەنێت لە ئێستادا ئاستی یانەکەی خراپە و دەبێت راستییەکان ببینن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چێلسی 2-4 دۆڕا بە وۆڵڤەرهامپتن، ئەمەش سێهەم یاری دوای یەک بوو بێ بردنەوە.

پۆچەتینهۆ دوای یارییەکە وتی

ئێمە یانەیەکی  باش نین لە ئێستادا و ئەمە راستییەکە یە. من خۆم وەکو یەکەم کەس بە بەرپرس دەزانم و دەبێت یاریزانەکانیش بەرپرسیارییەتی شکستەکان لە ئەستۆ بگرن. ئەمڕۆ بە هیچ جۆرێک ئاستمان باش نەبوو. ئەوەی ئێستا پێشکەشی دەکەین دوورە لە مێژوو و ناوبانگی چێڵسی. پێویستە داوای لێبوردن لە هاندەران بکەین و ئەوانیش ئازادن لەوەی لێمان خۆش دەبن یاخود نا”.

دووهەم هەفتەی لەدوای یەک بوو چێڵسی چوار گۆڵی لێ تۆماربکرێت پاش دۆڕانی یاری پێشوویان بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی 4-1. هەروەها بلوز بەم دۆڕانە دابەزی بۆ پلەی 11هەمی ریزبەندی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button