ئیسپانیا

بێلینگهام تاکە “خاڵی خراپ” لە یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا –

جود بێڵینگهام لەوەتەی پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە لە هاوینی ڕابردوو بە بڕی 133 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە، تا ئێستا و توانیویەتی نرخ و بەهای خۆی بسەلمێنێت و، وەک دەگوترێت “پارەکەی ریاڵ بە زایا نەچوو”.

ئەو لە یەکەم یاری خۆی بە درێسی شاهانەکانەوە توانیویەتی وەک پیاوی یەکەم و پشپێبەستراوی قەڵای سپی خۆی بناسێنێت و لە ٢٦ یاریدا تا ئێستا ١٨ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆمار بکات. بەڵام کەگەڵ ئەوەشدا، درک بە تاکە خاڵێکی خراپ دەکات لە یاریکردن بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە. لەو بارەیەوە لە پێش یارییەکەیان بەرامبەر خیتافی بۆ تەلەفزیۆنی ڕیاڵ لێدوانی دا و وتی

تۆ هەمیشە دەزانیت و زانیوتە کە ڕیاڵ گەورەترین یانەی جیهانە. بەڵام کاتێک بە کرداری ئەوە ئەزموون دەکەیت و یارییان بۆ دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت زۆریش جیاوازترە لەوەی پێشتر هەستت پێ کردبوو. ئەوە بەتایبەت لە بێرنابیۆ، بەو ڕێکخستن و ئەو شێوازەی و هەموو شتێکی. ڕێک باوەڕپێنەکراوە. یاریکردن لەوێ وا هەست دەکەیت لە گۆڕەپانی کۆلۆسیومیت (شوێنی شەڕکردنی گلادیەتۆرەکانی ڕۆما). هەست دەکەیت بە خۆت گلادیەتۆرێکی تەواویت. زۆر نایابە. تێناگەیت ئەم یانەیە چەند مەزنە.

وا دیارە ئەستێرە ئینگلیزیەکە لەوێ دوای درەوشانەوە، کێشەی ناوبانگبوونی بۆ دروست بووە و بە تاکە خاڵێکی نەرێنی دەبینێت و وتی

لەوێ شوێنێک نییە بۆی بچیت و خەڵکی نەتناسنەوە. هەندێ جار ئەوە باشە و، هەندێ جاریش خراپە.

یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵانیەکە یاریی ڕابردوو بەرامبەر لاسپاڵماس بەشداری نەکرد بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانیەوە. بەڵام بۆ دێربی بچوکی مەدرید ئامادەیە تا بردنەوە مسۆگەر بکەن و پێشەنگی لە جیڕۆنا وەربگرنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button