ئینگلتەرا

ڕاستی و دروستی پەیوەندیکردنی سۆلانکێ بە یانەیەکی لەندەنی

یاریگا –

لەگەڵ نزیکبوونەی داخستنی دەرگای بازاری زستانە، دەنگۆی نزیکبوونەوەی تۆتنهام لە دۆمێنیک سۆلانکێی بۆرنمۆسیش زیاتر دەبوو. بەڵام ڕاهێنەرەکەی ئەو یاریزانە قسەی جیاوازی پێیە لەو بارەیەوە.

بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، سبەی شەو میرکاتۆی زستانە دادەخرێت، دەنگوباس هەبوو کە یانە لەندەنییەکە تا پێش ئەو وادەیە بە ٥٠ ملیۆن پاوەند سۆلانکێ بگوازێتەوە، بەڵام ئایدۆنی ئایراولای ڕاهێنەری بۆرنمۆس لەو بارەیەوە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر وێستهام وتی

هیچ شتێک لەم بارەیەوە نازانم. هیچ هەواڵێکیش نازانم. ئەوەی ئێستا دەیڵێم هەمان ئەو شتەیە هاوین پێم وتن، پێشبینی هیچ شتێک نادەم ڕوو بدات بەتایبەت بابەتی دۆمێنیک.

لای خۆشیەوە بێن یاکۆبسی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی جەختی کردووەتەوە کە تۆتنهام هیچ خواستێکیان لە گواستنەوەی سۆلانکێدا نییە.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بە ئاستێکی گۆڵکاریی نایابەوە دەرکەوتووە ئەم وەرزە و لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا ١٤ گۆڵی تۆمار کردووە.

ئاستە بەرزەکەی وای کرد کە مانگی دیسەمبەر خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی لە پریمەرلیگ پێ ببەخشرێت.

بە بردنەوەی خەڵاتێک، سۆلانکێ ناوی چووە مێژووەوە!

بابەتی زیاتر

Back to top button