ئینگلتەرا

بە بردنەوەی خەڵاتێک، سۆلانکێ ناوی چووە مێژووەوە!

یاریگا –

دۆمینیک سۆلانکێی توانی کێبڕکێی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ بباتەوە بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو.

هێرشبەرەکەی بۆرنمۆس کە چاوی زلهێزەکانی پریمەرلیگی لەسەرە، توانی لەو مانگەدا شەش گۆڵ تۆمار بکات و هۆکارێکی گەورەی پشت ئەنجامەکانی یانەکەی بوو کە بەبێ شکست بۆکسینگ دەییان تێپەڕاند. سێ گۆڵیان ئەو هاتریکە بوو کە بەرامبەر نۆتینگهام فۆرست تۆمار کرد و هاوکات یەکەمین هاتریکیشی بوو لە مێژووی خۆیدا لە میانی خولی ئینگلیزی و بەو بۆنەیەشەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و سوپاسی ڕاهێنەر و هاوتیمیەکان و هاندەرانیشی کرد بۆ ئەو دەستکەوتە.

بەو خەڵاتە، ناوبراو بوو بە یەکەمین یاریزانی مێژووی یانەکە بتوانێت خەڵاتی باشترینی مانگ بباتەوە.

ڕکابەرەکانی سۆلانکێ لەو مانگە، یاریزانان سۆن لە تۆتنهام، کونها لە وۆڵڤرهامپتن، محەمەد کودوس لە وێستهام، ئاڕۆنۆڵد لە لیڤەرپول، ئۆلیس لە کریستاڵ پاڵاس، پاڵمەر لە چێڵسی و سێنێسی هاوتیمی سۆلانکێ بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button