گەورەکانی ئەوروپا لە کێبڕکێی تونددان بۆ گواستنەوەی لاوە ئاڵتوونیەکەی بۆرنمۆس

یاریگا –
لاوە ئاڵتوونیەکەی بۆرنمۆس سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشاوە و کێبڕكێ لەنێوانیاندا توندە بۆ گواستنەوەی.
ئێلی جونیۆر کروپی، کە لە پێگەی هێرشبەریی یاریی دەکات، بە تەنها یەک وەرز لە بۆرنمۆس تواناکانی خۆی پیشاندا و لە 33 یاریی پرێمەرلیگددا توانی 13 گۆڵ تۆمار بکات سەرەڕای بچووکی تەمەنی کە تازە 19 ساڵە.
لاوە فەڕەنسیەکە هاوینی 2025 بە بڕی تەنها 10 ملیۆن پاوەند لە لۆریۆی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ ریزی یانە ئینگلیزیەکە. لەژێر سەرپەرشتی ئاندۆنی ئیراولا بووە رەگەزێکی کاریگەر لە سەرخستنی تیمەکە بۆ گەیشتن بە یۆرۆپالیگ بۆ یەکەمین جار لە مێژووی یانەکەدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، چوار یانەی گەورەی ئەوروپا کێبڕکێی گواستنەوەی ئێلی دەکەن.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە هەریەکە لە یانەکانی پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بەمدواییانە پەیوەندییان بە بۆرنمۆسەوە کردووە بۆ زانینی ئەگەری گرێبەست لەگەڵ لاوە بەهرەمەندەکە.
جیا لەو سێ یانەیە، رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە مانگی ئەپرێل/نیسانی ئەم ساڵ پەیوەندی کردبوو.
ئەوەی ماوەتەوە، وەک ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە زانیویەتی، وەڵامی بۆرنمۆسە کە هەموویان چاوەڕێی دەکەن یانە ئینگلیزیەکە نرخی ئێلی دیاری بکات.
🚨⭐️ Paris Saint-Germain, Arsenal and Manchester City have all called recently to be informed on Eli Junior Kroupi.
❗️ FC Bayern did the same in April, all clubs waiting for Bournemouth to indicate price.
🎥 https://t.co/lDDfEjojtT pic.twitter.com/vkouyuaGOI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 1, 2026



