ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تۆنی کرووس بەشداری یۆرۆی 2024 دەکات

یاریگا –

تۆنی کرۆس، ئەفسانەی ریال مەدرید، دەیەوێت دوای سێ ساڵ وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی، جارێکیتر لە یۆرۆی 2024 یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکاتەوە.

ماڵپەری ئەتلەتیک بڵاوی کردووەتەوە، تۆنی کروس بیر لەوە دەکاتەوە جارێکیتر بگەڕێتەوە و لە یۆرۆی 2024ی یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات و هەروەها بەشداری یارییە دۆستانەکانی مانشافتیش بکات.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکەی ریال مەدرید، دوای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی 2020 لە ساڵی 2021 دوورکەوتەوە ماڵئاوایی لە یاریی نێودەوڵەتی کرد. بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەڵمانیا ئەم هاوینە میوانداری یۆرۆ دەکات و پێویستییەکی زۆریشیان بەو یاریزانە هەیە، کرۆس بیر لە گەڕانەوە دەکاتەوە.

کرووس پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جولیان ناگلسمان هەیە و بریکارێکی هاوبەشیان هەیە. ئەگەری گەڕانەوەی کرۆس بۆ مانشافت لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە بەرزبووەتەوە و ئێستا وردە وردە دەبێتە راستی.

کرۆس 106 یاری نێودەوڵەوتی بە درێسی ئەڵمانیا ئەنجامداوە و یەکێک بوو لە پارچە سەرەکییەکانی مانشافت کە مۆندیالی 2014ی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button