ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێكی دیكە لە كۆتایی وەرز یانەكەی جێدەهێڵێت

یاریگا –

میكێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

ئارتێتا لە ساڵی 2019 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئارسیناڵی وەرگرت و لە ساڵی 2025 گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت، میكێل ئارتێتا بڕیاریداوە لە كۆتایی وەرزی ئێستا واز لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئارسیناڵ بهێنێت.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئیسپانییەكە پێشتر یاریدەدەرەكانی خۆی لەم بابەتە ئاگادار كردووەتەوە، ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی یانەكەیەتی و تا كۆتایی وەرز.

لەلایەكی دیكەوە تۆڕی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد، میكێل ئارتێتا هیچ پلانێكی بۆ جێهێشتنی یانەكەی نیە و ئەو هەواڵانەی سەرچاوە ئیسپانیەكە دوورن لە راستیەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هەریەك لە یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا ئاشكرایانكرد لە كۆتایی وەرزدا واز لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكانیان دەهێنن.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

میكێل ئارتێتا

بابەتی زیاتر

Back to top button