ئەفریقا

زیدان پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەت کردەوە

یاریگا –

زینەدین زیدان پۆستی ڕاهێنەرایەتی  هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی ڕەت کردەوە کە تازەکی ڕاهێنەری خۆیان دوور خستووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، زیزۆ نیازەکانی یەکێتی تۆپی پێی جەزائیری ڕەت کردووەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی هەڵبژاردەکەیان.

جەنگاوەرەکانی بیابان زۆر خراپ دەرکەوتن لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و هەر لە قۆناغی کۆمەڵەکان نێردرانەوە ماڵەوە. ڕاستەوخۆ دوای ئەوەیش جەمان بلمازیان لە پۆستەکەی دوور خستەوە.

قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا خەزانی ڕاهێنەرانە…. جەمالیش دوور خرایەوە

زیدان لە دایک و باوکێکی جەزائیری لەدایک بووە لە مارسیلیای فەرەنسا. خانەوادەکەی بەر لە دەستپێکی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان جەزائیرییەکان و فەرەنسا لە ساڵی ١٩٥٣، کۆچی ئەو وڵاتەیان کردووە. خودی زیدانیش چەند جارێک سەردانی شوێنی باوباپیرانی کردووەتەوە لەو لادێیە لێی ژیاون لە جەزائیر.

هەڵبژاردەی جەزائیر تاکە لایەن نییە نیازیان لە تواناکانی زیزۆ هەبێت، پێشتریش ناوی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و بەرازیل و، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە ناوبراوەوە دەبەسترانەوە دوای وازهێنانی لە کاروانە پڕ دەستکەوتەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button