ئەفریقا

قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا خەزانی ڕاهێنەرانە…. جەمالیش دوور خرایەوە

یاریگا –

هێشتا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا تەواو نەبووە، سێ ڕاهێنەری سێ هەڵبژاردەی گەورەی کیشوەرەکە لە کارەکانیان دوور خرانەوە.

جەمال بلمازی ڕاهێنەری جەزائیر سێیەمین ڕاهێنەرە دوای تەنها سێ یاریی لەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکە، لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. شەوی ڕابردوو غانا و، ئەمڕۆیش کۆت دی ڤواری میواندار ڕاهێنەریان دوور خستەوە بەهۆی ئەنجامی چاوەڕواننەکراوەوە.

هەڵبژاردەی جەزائیر لە مێژوی خۆیاندا تەنها دوو جار بوونەتە پاڵەوانی ئەفریقا، یەکێکیان لەسەر دەستی جەمال بوو لە پاڵەوانێتی ٢٠١٩ی میسڕ دوای ٢٩ ساڵ دابڕان.

ئەم وەشانەی خاکی کۆت دی ڤوار بۆ ڕاهێنەرەکە زۆر نەرێنی بوو بە جۆرێک لە سێ یاریی کۆمەڵەکەیدا هیچ بردنەوەیەکیان تۆمار نەکرد و نێردرانەوە ماڵەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button