ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە فەرمی کاڵڤن فێلیپس پەیوەندی بە وێستهام کرد

یاریگا –

کاڵڤن فێلیپسی ناوەڕاستکاری پێشووی مانچێستەر سیتی، پەیوەندی بە وێستهام کرد.

کەمێک لەمەوبەر وێستهام یونایتد بەشێوەیەکی فەرمی راگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ کاڵڤن فێلیپسی یاریزانی پێشووی مانچێستەر واژۆ کردووە و کاڵڤن پەیوەندی بە هامەرز کردووە.

گرێبەستەکەی کاڵڤن لەگەڵ وێستهام بەشێوەی خواستنە تا کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام بژاردەی کڕینەوەی لەگەڵدایە و هامەرز دەتوانێت گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.

بەپێی رێککەوتنەکە وێستهام تەواوی مووچەی یاریزانەکە لە ئەستۆ دەگرێت و لەمەودوا مانچێستەر سیتی هیچ مووچەیەک بە فێلیپس نادات.

کاڵڤن بە درێسی سیتیزن بەشداری 31 یاری کرد، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 911 خولەک یاری کرد و خاوەنی تاکە گۆڵیکە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button