جامی ئەفریقا 2023گرنگترین

لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا چی روویدا؟ کام هەڵبژاردە بەردەوامە؟

تەواوی وردەکارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

یاریگا –

قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کۆتاییهات و تۆڕی وەرزشی یاریگا ناو و زانیاری هەڵبژاردەکانی گەیشتوو بە قۆناخی داهاتوو دەخاتەڕوو.

هەڵبژاردەی مەغریب دیارییەکی بەنرخی پێشکەشی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار کرد، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی زامبیا، پەتێکی بۆ کۆتدیڤوار درێژکرد و لەگەڵ خۆی بردە قۆناخی داهاتوو.

کۆتدیڤواری میوانداری پاڵەوانیەتییەکە، بە کۆکردنەوەی تەنیا سێ خاڵ، وەک باشترین هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێیەم گەیشتە قۆناخی 16. هەرچەندە تەنیا پێویستی بە خاڵێکی دیکە بوو، تاوەکو وەک دووەمی کۆمەڵەکەی سەربکەوێت، بەڵام دوو دۆڕان و بردنەوەیەکی تۆمارکردووە.

هەڵبژاردەی سێنیگال کە بە باشترین هەڵبژاردەی قۆناخی کۆمەڵەکان دادەندرێت، بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ پەڕییەوە قۆناخی داهاتوو، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەکانی گینیا، کامێرون و گامبیا.

هەڵبژاردەکانی میسڕ و کۆنگۆی دیموکرات هەمان مەینەتی قۆناخی کۆمەڵەکانیان هەبووە، هەردوو هەڵبژاردەکە هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە، لە قۆناخی داهاتووشدا (28ی یەنایەر/کانوونی دووەم) رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هەڵبژاردەی میسڕ هەرسێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مۆزەمبیق، گانا و کەیپ ڤێردی بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوو، سەرەڕای ئەوەی لە تەواوی یارییەکان تاوەکو دوا خولەکەکان بە ئەنجامی 2-1 لە پێشەوە بوو، بەڵام بە هۆی هەڵەی بەرگریکاران و گۆڵپارێز، نەیانتوانی پارێزگاری لە ئەنجامەکان بکەن.

لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، چەندین پێشبینی چاوەڕواننەکراو روویاندا، کاتێک هەڵبژاردەی تونس بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ ماڵئاوایی کرد، دوای دۆڕانی بەرامبەر هەڵبژاردەی نامیبیا و یەکسانبوونی بە هەڵبژاردەکانی ئەفریقای باشوور و مالی.

هەروەها هەڵبژاردەی جەزائیر بۆ جاری دووەم لەسەریەک، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا ماڵئاوایی کرد، دوای ئاستە نموونەییەکەی هەڵبژاردەی موریتانیا، کە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، گەیشتە قۆناخی 16.

هەڵبژاردەکانی سەرکەوتوو بە قۆناخی 16

  • گینیای کەمەرەیی
  • نایجێریا
  • کەیپ ڤێردی
  • میسڕ
  • سێنیگال
  • کامێرون
  • ئانگۆلا
  • بورکینا فاسۆ
  • مالی
  • ئەفریقای باشوور
  • مەغریب
  • کۆنگۆی دیموکرات

هەڵبژاردەکانی سەرکەوتوو وەک باشترین سێیەم

  • گینیا – بیساو
  • نامیبیا
  • موریتانیا
  • کۆتدیڤوار

بابەتی زیاتر

Back to top button