ئینگلتەراجامی ئەفریقا 2023گرنگترین

کڵۆپ باس لە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی سەڵاح بۆ کۆتدیڤوار دەکات

''100% دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی میسڕ''

یاریگا –

یورگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیدەکاتەوە، هەر کاتێک محەمەد سەڵاح، ئامادەی یاریکردن بوو، بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە ریزەکانی هەڵبژاردەی میسڕ لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

سەڵاحی تەمەن 31 ساڵان، دوای تووشبوونی بە پێکانی ران، گەڕایەوە لیڤەرپوول و ئێستا بەچڕی چارەسەر وەردەگرێت.

پێپین لیندێرس، یاریدەدەری کڵۆپ روونیکردووەتەوە، رەنگە سەڵاح پێویستی بە سێ بۆ چوار هەفتە بێت، تاوەکو بە تەواوی ئامادەی یاریکردن بێت.

کڵۆپ لە دوای یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر فولهام لە جامی FA لەبارەی سەڵاح گووتی

میسڕ و لیڤەرپوول هەمان ئامانجیان هەیە، دەمانەوێت سەڵاح بە زووترین کات ئامادەبێت. ئەگەر لە ئەفریقا بمێنێتەوە، ئەوا ناتوانن بە باشی چارەسەری بکەن، تەنیا پڕۆسەی گەڕانەوەی دوادەکەوێت، بە تایبەت گەڕانەوەی بۆ میسڕ زۆر گرنگە. دەمەوێت تێبینی لەسەر شتێک بڵێم، ویستمان بگەڕێنینەوە لیڤەرپوول، تەنیا بۆ ئەوەی پڕۆسەی چاکبوونەوەی خێرا بکەین.

لەبارەی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی سەڵاح بۆ هەڵبژاردەی میسڕ، کڵۆپ دەڵێت

هەموومان هاوڕاین، ئەگەر میسڕ بگاتە یاری کۆتایی، سەڵاح دەگەڕێتەوە، ئێمە ئەوەمان دەوێت و سەڵاحیش هەمان ئامانجی هەیە.

میسڕ کە حەوت جار نازناوی جامی ئەفریقای بەدەستهێناوە، بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم سەرکەوت، دوای کۆکردنەوەی سێ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button