ئیتاڵیائینگلتەرا

چێڵسی نرخی لوکاکۆی بە رۆما راگەیاندووە

یاریگا-یانەی چێڵسی بەنیاز نیە چیتر رۆمێلو لوکاکو بە خواستن بداتە هیچ یانەیەک و نرخی گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانەی راگەیاندووە.

هاوینی رابردوو لوکاکۆ بە خواستن لە چێلسییەوە روویکردە رۆما، ئەو یانەیەش چاوی لەوەیە گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی. بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، چێڵسی بە رۆمای راگەیاندووە بەرامبەر بە 43 ملیۆن یۆرۆ ئامادەن دەستبەرداری بن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تاکە رێگا بۆ مانەوەی لوکاکۆ لە رۆما ئەوەیە، ئەو یانەیە بتوانێت بگاتە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو. ناوبراو لەم وەرزەدا خاوەنی 15 گۆڵە و جارێکیتر سەرنجی یانە گەورەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بژاردەیەکی دیکەی دەبابە بەلجیکییەکە، خولی سعوودیە و کاڵچیۆ میرکاتۆ دەڵێت یانەی هیلال ئامادەیە بۆ دوو وەرز، 60 ملیۆن یۆرۆی وەکوو مووچە پێبدات.

رۆما لە ئێستادا لە پلەی هەشتەمی خولی ئیتاڵی دێت بەڵام تەنها دوو خاڵ لە پلەی چوارەم دوورە و یارییەک زیاتریشی ئەنجامداوە لە رکابەرەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button