ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ جۆزێ مۆرینیۆ گەیشتە مەدرید

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی کەمێک لەمەوبەر گەیشتە مەدرید.

جۆزێ مۆرینیۆ ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی حوزەیرانی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ دەکات و مێرێنگێ بەفەرمی گرێبەستی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، سبەی چوارشەەممە 10ـی حوزەیرانی 2026 ریال مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتتدا سپێشەڵ وەن پێشکەشی میدیاکان و هاندەران دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کادینا کۆپێ، ناساندنەکەی جۆزێ مۆرینیۆ نساندنێکی تایبەت دەبێت بەڵام لە سانتیاگۆ بێنابیۆ نابێت و رێوڕەسمەکە لە شوێنێکی جیاواز بەڕێوەدەچێت.

مۆرینیۆ پێشتر لە هاوینی 2010 پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدریدی وەرگرتووە و تاوەکوو هاوینی 2013 سەرپەرشتی یانەکەی کردووە.

جۆزێ لە 178 یاریی راهێنەری ریال مەدرید بووە، 127 یاریی بردووەتەوە، 28 یەکسانبووە و 23 یاریی تووشی شکست بووە.

مۆرینیۆ لەگەڵ ریال مەدرید نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button