ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای ئیماڕاتس نوێکردەوە

مێرێنگی و فلای ئیماراتس گرێبەستەکە مێژووییەکەیان تاوەکوو 2031 نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیماراتس [Emirates]، کە گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتییە لە جیهان، بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی هاوبەشیی نێوانیانیان تاوەکوو ساڵی 2031 راگەیاند.

بەم هەنگاوە، پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو لایەن پەرەی پێدرا و بۆ ماوەی نزیکەی دوو دەیە بەردەوام بێت. ئەم نوێکردنەوەیە دەبێتە درێژخایەنترین گرێبەستی سپۆنسەریی هێمای سەر درێس لە مێژووی خولی ئیسپانی.

وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکە

  • تیپی تۆپی پێ؛ کۆمپانیای ئیمارات بۆ پێنج وەرزی داهاتوو وەکوو سپۆنسەری سەرەکی و فڕۆکەوانی فەرمیی تیپی پیاوان و خانووانی تۆپی پێیی ریال مەدرید دەمێنێتەوە و هێماکەی لەسەر درێس، جلوبەرگی مەشق و ڕاهێنان و جلوبەرگی ستافی راهێنەرایەتی دەبێت.

  • بازرگانیی تۆپی سەبەتە؛ بۆ یەکەمجار، ئەم هاوبەشییە پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای ئیماراتس ببێتە سپۆنسەری سەرەکی و فەرمیی کەرتی تۆپی سەبەتەی ریال مەدریدیش تاوەکوو ساڵی 2031.

  • تایبەتمەندییەکانی دیکەی نێو یاریگا؛ گرێبەستەکە بریتی دەبێت لە هێمای بازرگانیی ئیماراتس بە شێوەیەکی بەربڵاو لەنێو یاریگای بێرنابێو، مافی دەستڕاگەیشتن بە بنکەکانی مەشق و راهێنان و دروستکردنی هۆڵی تایبەتی Emirates Lounge کە ناوچەیەکی تایبەت و ناوازەیە بۆ پێشوازیکردن لە میوانەکان لەنێو یاریگاکەدا. هاوکات سپۆنسەرییەکە تیپەکانی لاوانی یانەکەش دەگرێتەوە.

لێدوانی بەرپرسانی هەردوو لایەن:

بۆترۆس بۆترۆس، جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی پەیوەندییەکانی کۆمپانیا، مارکێتینگ و براند لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماراتس رایگەیاند؛

ئەوەی لەم ساڵانەدا لەگەڵ ریال مەدرید بنیادمانناوە، نموونەیەکی گەشاوەی پابەندبوونی ئێمەیە؛ دانانی هاندەران لە دڵی یارییەکەدا، پێدانی هەلی دەستڕاگەیشتن بە ساتەوەختە لەبیرنەکراوەکان و ئیلهامبەخشین بە نەوەی داهاتووی هاندەران و یاریزانان.

لای خۆشیەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی؛

ئەم رێککەوتنە رەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە زۆر تایبەتەیە کە لەم ساڵانەدا دروستمان کردووە. ئێمە پێکەوە بووین و بەردەوامیش دەبین لە یەکێک لە سەرکەوتووترین قۆناخەکانی مێژووماندا.

کۆمپانیای ئیماراتس لە ساڵی 2011ـەوە سپۆنسەری ریال مەدریدە و لە ساڵی 2013ـەوە وەکوو سپۆنسەری سەرەکی لەسەر درێسی یانەکە دەرکەوتووە. لەم ساڵانەدا چەندین دیزاینی تایبەتی وێنەی یاریزانانی یانەکەی لەسەر فڕۆکەکانی لە جۆری A380 و Boeing 777 نەخشاندووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button