بازاڕی گواستنه‌وه‌زاخۆعێراقکوردستانگرنگترین

زاخۆ لەگەڵ راهێنەرێکی تونسی لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یانەی زاخۆ جموجۆڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێکی تازە بۆ تیپەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو دەستپێکرد و چاوەروان دەکرێت لەم چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی یەکلایی بکرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا یانەی زاخۆ گفتوگۆیەکانی لەگەڵ راهێنەری تونسی ماهر کەنزاری دەستپێکردووە.

ماهر کەنزاری لە دایکبووی 1973یە لە تونس و پێشتر یاریزانی هەڵبژاردەی تونس بووە و بەشداری جامی جیهانی کردووە و هەروەها راهێنەری هەڵبژاردەی تونس و یانە گەورەکانی ئەم وڵاتە بوو وەکو یانەی ترجی تونسی.

جگە لەم راهێنەرە یانەی زاخۆ پێشتر لە گفتوگۆدابوو لەگەڵ راهێنەری تونسی نەبیل کوکی، ئەم راهێنەرە پێشتر لە خولەکانی تونس و ئوردن و میسر چەند خولێکی دیکەی ناوچەکە راهێنەر بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر دەرئەنجامی گفتوگۆیەکە نییە.

Back to top button