ئه‌وروپائەفریقائینگڵته‌راگرنگترین

ئارسێناڵ گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند دەیانەوێت گرێبەستی ئاوبامێیانگ گۆڵکاری گابۆنی یانەکەیان نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی یانەی لەندەنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ گۆڵاری یانەکەیان بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێکردووە و لە هەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە تاوەکو چوار ساڵی دیکەش رازی بە مانەوە بکەن.

ئاوبامێیانگ ساڵی رابردوو لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گواسترایەوە ئارسێناڵ و لەو ماوەیەش بەشداری 75 یاریکردووە و خاوەنی 49 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button