سعودیەفه‌ره‌نسا

راهێنەری لیلی فەرەنسی وەڵامێکی توندی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

یاریگا –

چاوپێکەوتنە میدیاییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە میانی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گڵۆپ سۆکەر ئەنجامی دا، کاردانەوەی لێکەوتەوە لەسەر هەندێک بەشی لێدوانەکەی. بەتایبەت بەراوردکردنی خولی سعودی و بە باشتر زانینی ئەو خولە وەک لە لیگ وەنی فەرەنسی.

کریستیانۆ لە قسەکانیدا بە ڕاشکاوانە وتی کە لە فەرەنسا تەنها دوو سێ یانەیەکی هەیە ئاستیان باش بێت. بەڵام لە سعودیە زۆربەی یانەکان کێبڕکێکارن. ئەو بەرگری لە قسەی خۆی کردو وتیشی کە گوێ ناداتێ چۆن لێکدانەوەی بۆ دەکەن چونکە ئەوە ڕای تایبەتی ئەوە.

هەر زوو پێگەی فەرمی خولی فەرەنسی لە تۆڕی ئێکس بە وێنەیەک گوازرشیان لە کاردانەوەی خۆیان کرد بۆ قسەکانی دۆن. بەڵام وا لێدوانی زارەکیشی هاتە سەر و ئەم جارە لەلایەن پاولۆ فۆنسێکای ڕاهێنەری لیل و وتی

پێم وا نییە ئەوەی ڕۆنالدۆ شتی باش بوون. من نامەوێت بەراوردکاریی بکەم. هەندێ شت هەیە شایەنی وەڵامدانەوە نین. من کاتی خۆمیان پێوە بەفیڕۆ نادەم. وابزانم خەڵکی زیرەک تێدەگەن رۆناڵدۆ بۆچی ئەو لێدوانەی دا.

بۆ زانین، فۆنێسکا هاونیشتیمانی ئەفسانە پورتوگالیەکەیە و، پێشتریش لە خولی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە. ئەو وەک ڕاهێنەری رۆما و، ڕۆناڵدۆیش وەک یاریزانی یوڤێنتوس.

فۆنسێکا و رۆناڵدۆ سەردەمی کارکردنیان لە ئیتاڵی       ا

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button