ئه‌ڵمانیا

تریپیێر دەچێتە بۆندزلیگا

یاریگا

کیران تریپیێر بەرگریکاری باڵی راستی یانەی نیوکاسڵ یونایتد، بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

فلۆریان پلێتنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بایرن میونشن و کیران تریپیێر بە شێوەی زارەکی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یەکتر. بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵەکە دەیەوێت بە زووترین کات بچێتە بایرن میونشن و دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە.

بەرپرسانی یانە باڤارییەکە لە هەوڵی ئەوەدان، نۆردی مۆکیێلی بەرگریکاری فەرنسی یانەی پاریس سانجێرمان بگوازنەوە، بەڵام لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوە تریپیێیر دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button