ئیتاڵیائیسپانیا

مۆیس کین یەک هەنگاو لە ئەتڵەتیکۆوە دوورە

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس گڵۆپی سەوزی بۆ مۆیس کینی هێرشبەری هەڵکردووە تا بە خواستن ڕوو بکاتە ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

ئەو زانیاریانەی لەم بارەیەوە بەدەست هاتوون باس لەوە دەکەن گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە قۆناغی زۆری بڕیوە وتەنها دیاریکردنی وردەکارییەکان ماون.

جیانلوکا دیمارزیۆی ڕۆژنامەنووسی دیاری ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئێستادا کین تەنها یەک هەنگاو لە تیمەکەی سیمیۆنیەوە دوورە.

هێرشبەرە ئیتاڵیەکە تا هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵ خانمە پیرەکە هەیە و نایەوێت پێچ ڕۆیشتنی بۆ ئەتڵەتیکۆ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە تا دوای ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆس.

ئەو ڕۆژنامەنووسە باس لەوەش دەکات کە هەر لە خولی ئیتاڵیاوە ئۆفەر پێشکەشی گۆڵکارە ئیتاڵیەکە ڕۆیشتووە، بەڵام خۆی وای ویستووە ئەم جارەیش دەرەوەی ئیتاڵیا تاقی بکاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە پریمەرلیگ و خولی فەرەنسیش چانسی خۆی تاقی کردبووەوە لەگەڵ یانەکانی ئیڤەرتن و پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button