ئیتاڵیا

ئەیسی میلان پێشتر ڕەتی کردبووەوە ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە بە نرخی تەنها 12 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت!

یاریگا –

ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا ئەیسی میلان ڕێی کەوتبووە گەنجینەیەک بە نرخی هەرزان بەڵام ڕەتی کردبووەوە بیکڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری  توتۆمیرکاتۆی ئیتاڵی، پێش ئەوەی زستانی ساڵی ڕابردوو یانەی چێڵسی ئینزۆ فێرناندێز لە بەنفیکاوە بە بڕی ١٢١ ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ستامفۆردبریج، بەرپرسانی یانە پورتوگالیەکە ئەو یاریزانەی بە بڕی تەنها ١٢ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەیسی میلان کردبوو، بەڵام کارگێڕی رۆسۆنێری ڕەتی کردبووەوە و پێی وا بووە ئەو نرخە بۆ ئینزۆ زۆر بووە.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی پاڵەوانی مۆندیال، وەک یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی خولی ئینگلیزی گواسترایەوە بلووز لەژێر ئیدارەی تۆد بۆیلی.

ڕەخنەکان لە بارەی نرخەکەی کەم نەبوون و، لەوەش خراپتر کە دۆخی یانەکەی باش نییە و تواناکانی ئینزۆیش هێشتا دەرنەکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button