ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی مەدرید

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.

لە قۆناخی 32 ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بردنەوەیان لە لۆگۆ و ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە ئاراندینا توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناخی شازدە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رودیگەر، ناچۆ، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، مۆدریچ، كاماڤینگا، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید:

 

گۆڵپارێز: ئۆبلاك

هێڵی بەرگری: لینۆ، هێرمۆسۆ، خیمینێز، ڤیتسێل، لۆرێنتی

هێڵی ناوەند: دی پاوڵ، كۆكی، سائول

هێڵی هێرشبردن: گریزمان، مۆراتا

بابەتی زیاتر

Back to top button