ئیتاڵیاگرنگترین

دێ رۆسی بەفەرمی دەبێتە راهێنەری یانەی رۆما

یاریگا –

دانیێلی دێ رۆسی بەفەرمی دەبێتە راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی و شوێنی جۆزێ مۆرینیۆ دەگرێتەوە.

یانەی رۆمای ئیتاڵی بەفەرمی رایگەیاندووە، دانیێلی دێ رۆسی ئەستێرەی پێشووی یانەکە تاوەکو هاوینی داهاتوو واتە تا کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، بەگوێرەی گرێبەستەکەشی بەندێک هەیە وەکو بژاردەیەک بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

دێ رۆسی کە بۆ ماوەی 18 ساڵ لە ریزی یانەی رۆما یاریی کردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو لە یاریگای ئۆلمپیکۆ لە سێریا ئەی بەرامبەر ڤیرۆنا وەکو راهێنەری رۆما یەکەم یاریی ئەنجام دەدات.

دێ رۆسی وەکو یاریزان 616 یاریی بە درێسی رۆما ئەنجام داوە و 63 گۆڵی کردووە، خاوەنی ریکۆردی زۆرترین یارییە بە درێسی جیالۆرۆسی، دوو جار جامی ئیتاڵیا و جارێک جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ رۆما بەدەستهێناوە.

رۆما لەم وەرزەی سێریا ئەی دوای تێپەڕبوونی 20 گەڕ بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی نۆیەمی خولەکە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button