ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی | جۆزێ مۆرینیۆ لە راهێنەرایەتی رۆما دوورخرایەوە

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بەفەرمی لە راهێنەرایەتی یانەی رۆمای ئیتاڵی دوورخرایەوە.

یانەی رۆمای ئیتاڵی لە بەیاننامەیەکیدا بەفەرمی جیابوونەوەی لە جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەکەی راگەیاند، کە جیالۆرۆسی لە دوایین یاریی لە سێریا ئەی 3-1 بە ئەیسی میلان دۆڕا. یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا لە بەیاننامەکەدا سوپاسی راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکەی کردووە و رایگەیاندووە ‘سوپاسی جۆزێ مۆرینیۆ دەکەین بۆ یادەوەرییانەی لە یانەکەمان تۆماری کردوون، بەڵام گەیشتینە ئەو بڕوایەی کاتی گۆڕانکاریکردن لەپێناوی بەرژەوەندیی یانەکەمان’.

رۆما لەم وەرزە لەکۆی 20 گەڕ تەنیا 29 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی نۆیەمی سێریا ئەی دێت. جۆزێ لە مایۆی 2021 وەکو راهێنەری رۆما دەستبەکاربوو بووە شەستەمین راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە، رۆژی 25ـی مایۆی 2022 مۆرینیۆ نازناوی کۆنفرانس لیگی بۆ رۆما بەدەستهێنا.

مۆرینیۆ لە ماوەی 929 رۆژدا راهێنەرایەتی یانەی رۆمای کرد، لە 138 یاری 68 بردنەوەی بۆ یانەکە بەدەستهێنا، لە 40 یاری تووشی شکست بوو 30 یەکسانبوونیشی تۆمارکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button