جیهانراپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترینیاریگا

حیساباتێکی ورد و پوخت؛ چۆن و بۆچی مێسی خەڵاتی زە بێستی 2023ـی بەدەستهێنا؟

یاریگا –

مێسی بە جیاوازییەکی کەم لە دەنگدانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەپێش هالاند کەوتەوە و بە باشترین یاریزانی 2023 دەستنیشانکرا، مێسی خۆی هالاندی بە باشترین داناوە و دەنگی بەو داوە، کەچی جیهان مێسییان بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژارد، هەمووان دەپرسن چۆن و بۆچی لیۆ ئەم خەڵاتەی بردەوە؟

کاپتنەکان هۆکاری سەرەکی بوون خەڵاتی زە بێست بە مێسی بدرێت

بەگوێرەی سیستەمی فیفا بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان، دەنگی هەریەکە لە راهێنەر، کاپتن، میدیاکار و هاندەران هەژمار دەکرێت بۆ دەستنتشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان، دەنگی هەر بەشێک لەو چوار بەشە %25ـی خاڵەکان پێک دەهێنن.

بەگوێرەی ئەنجامی دەنگەکان، دەنگی یەکەمی 107 کاپتنی هەڵبژاردەکان بۆ لیۆنێل مێسی بووە، لەکاتێکدا تەنیا 64 کاپتن دەنگی یەکەمیان بۆ ئێرلینگ هالاند بووە و 13 کاپتنیش دەنگی یەکەمیان بۆ ئێمباپێ بووە.

راهێنەران و میدیاکاران لایەنگیری هالاند بوون، ئەو هێرشبەرە نەرویجییە لە دەنگی راهێنەران و هاندەران لەپێشەوەی مێسی دێت، بەڵام لیۆ لە دەنگی کاپتن و هاندەران قەرەبووی ئەو جیاوازییەی کردووەتەوە و لەپێش هالاند دێت.

ئایا فیفا زوڵمی لە ئێرلینگ هالاند کردووە؟

هەرچەندە ئێرلینگ هالاند و لیۆنێل مێسی ژمارەی خاڵەکانیان یەکسانە و هەردووکیان 48 خاڵیان بەدەستهێنا. بەڵام بەگوێرەی بەندی ژمارە 12ـی رێساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، لەبەر ئەوەی کاپتنەکان دەنگی یەکەمیان زیاتر بە مێسی داوە و لیۆ 13 خاڵی بە دەنگی کاپتنەکان بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا هالاند 11 خاڵی بە دەنگی کاپتنەکان بەدەستهێناوە.

مێسی خۆی هالاندی پێ باشترین بوو، کەچی جیهان مێسی بە باشترین هەڵبژارد!

کیلیان ئێمباپێ کە یەکێک بوو لە سێ بەربژێرەکەی خەڵاتی زە بێست، وەکو کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەنگی یەکەمی بە لیۆنێل مێسی داوە، دەنگی دووەمی بۆ ئێرلینگ هالاند بوو، دەنگی سێیەمیشی بە کێڤن دێ برۆین داوە، لیۆنێل مێسی وەکو کاپتنی ئارجێنتینا دەنگی یەکەمی خۆی بە هالاند داوە، دەنگی دووەمی بۆ کیلیان ئێمباپێ و دەنگی سێیەمیشی بۆ جولیان ئالڤارێز بووە، مارتن ئۆدیگارد کاپتنی هەڵبژاردەی نەرویج دەنگی یەکەمی بە هالاندی هاونیشتیمانی داوە، دەنگی دووەمی بە لیۆنێل مێسی داوە و دەنگی سێیەمیشی بە کیلیان ئێمباپێ داوە.

May be an image of 1 person and text

بابەتی زیاتر

Back to top button