ئالڤارێز بێ رکابەرە؛ ریکۆردێکی مێسی شکاند

یاریگا –
خولیان ئالڤارێز بە تۆمارکردنی ریکۆردە قورسەکانەوە یارییەکانی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی بەڕێکرد کاتێ توانی گۆڵ لە ئارسیناڵ بکات و بردنەوە لە میوانە لەندەنیەکەیان بسێنێتەوە.
ئاتلێتیکۆ مەدرید لەنێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی تۆپچیەکانی کرد و 1-1 بە یەکسانبوون لێی چوونەدەرەوە، کە هەردوو گۆڵی یارییەکە هەر لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکران.
ئالڤارێز کە لە خولەکی 56 تۆڕی داڤید رایای هەژاند، ئەوە گۆڵی ژمارە 10ی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە بوو لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەوەش بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماوەی تەنها وەرزێکدا بگاتە ئەو ژمارەیە.
ئالڤارێز لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید مێژووییەکی تاکەکەسی نووسیەوە
جیا لەوە ریکۆردە، یاریزانە 26 ساڵیەکە بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی لەسەر ئاستی مێژووی یاریزانەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور. خولیان کە پێشتر لە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بوو، کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ هەردوو یانە گەیاندە 25 گۆڵ. بەوەش پێش لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی دایەوە لە گەیشتنی بەو ژمارە گۆڵە بە کەمترین یاریی (41 یاریی).
ئەفسانە لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا پێویستی بە 42 یاریی بوو بۆ گەیشتنی بە 25 گۆڵ لەو پاڵەوانێتیە گەورەیە. ئێدینسن کاڤانی (44 یاریی)، نێیمار دا سیلڤا (44 یاریی) و ژاردێڵی بەڕازیلیش دوای (45 یاریی) توانیبوویان 25 گۆڵ تۆمار بکەن.
25 – Fewest appearances to 25 @ChampionsLeague goals by South American players:
41 – Julián Álvarez 🇦🇷
42 – Lionel Messi 🇦🇷
44 – Edinson Cavani 🇺🇾
44 – Neymar 🇧🇷
45 – Jardel 🇧🇷Araña. pic.twitter.com/MC4VhdxcHg
— OptaJoe (@OptaJoe) April 30, 2026



