ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

خولیان ئالڤارێز ریکۆردێکی لیۆنیل مێسی دەشکێنێت

دوو ریکۆردی نوێ..

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 25 گۆڵ و ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو 29ـی نیسانی 2026 لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ئارسیناڵی کرد و یارییەکە 1-1 کۆتاییهات. خولیان ئالڤارێز گۆڵەکەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 25 گۆڵ.

ئالڤارێز بەو گۆڵە ریکۆردێکی لیۆنێل مێسی شکاند و بووە خێراترین یاریزانی ئەمریکای باشوور بە کەمترین یاریی 25 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ بکات. مێسی دوای 42 یاریی گۆڵی ژمارە 25ـی لە چامپیۆنزلیگ کردبوو، بەڵام خولیان دوای 41 یاریی گەیشتە گۆڵی ژمارە 25 و بە یارییەک کەمتر ریکۆردەکەی مێسی شکاند.

هاوکات ئالڤارێز بووە یەکەم یاریزان لە وەرزێکی چامپیۆنزلیگ 10 گۆڵ بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات و ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button