ئیسپانیا

ئانچێلۆتی تووشی هەڵەیەکی دیکە دەبێت

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، جارێکی دیکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تووشی هەڵە دەبێت.

ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا شەوی داهاتوو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، لە یاریی کۆتایی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

کارلۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئامادەبوو و لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە یاریزانە بە ئەزموونەکانی یانەکەی کرد و گووتی: یاریزانە بە ئەزموونەکانی هاوشێوەی کرووس و مۆدریچ و کارڤاخال و ( رامۆس )، نمونەی باڵان بۆ یاریزانە لاوەکان.

ئانچێلۆتی هێشتا پێیوابووە سێرجیۆ رامۆس یاریزانی یانەکەیەکی، دوای چەند چرکەیەک لە هەڵەکەی، ئینجا گووتی بوورن مەبەستم ناچۆ بوو.

پێشتریش راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، بە هەڵە لەبڕی ناوهێنانی چوامێنی دەڵێ چوامێڤینگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button