فه‌ره‌نسا

ژمارەی ئامادەبووانی هاندەرانی یارییەکانی خولی فەرەنسا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

کاریگەری مێسی و نێیمار بەسەر خولەکە نەماوە!

یاریگا –

یارییەکانی لیگ وەنی فەرەنسا ریکۆردێکی نوێی ئامادەبوونی هاندەرانی لە وەرزی 2023-2024 تۆمار کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا، لیگ وەن بڵاویکردووەتەوە، رێژەی ناوەندی ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکانی ئەم وەرزەی لیگ وەن بریتییە لە 26,700 هاندەر.

بەراورد بە ئامادەبوون لە یارییەکانی وەرزی رابردوودا، ژمارەکە بە رێژەی 12% بەرزبووەتەوە، بەبێی ئەوەی هۆکارەکان ئاشکرا بکات.

دوای تێپەڕبوونی 17 گەڕ چوار ملیۆن و 91 هەار هاندەر ئامادەی یارییەکان بوون، ئەمەش 20 هەزار لە وەرزی رابردوو زیاترە.

ژمارەی ئامادەبوونی هاندەرانی یانەکانی برێست، نیس، مۆناکۆ و رێمس لە یانەکانی دیکە زیاتر بووە.

لە کۆی 18 یانە، هەشت یانە رێژەی ئامادەبووانیان 90% زیاتربووە، یانەکانی مارسیلیا و پاریس سانجێرمان لە نێو یانەکاندان.

بابەتی زیاتر

Back to top button