ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید بەشداری راهێنانەكانی نەكرد

پێش كلاسیكۆ...

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یەكێك لە ئەستێرەكانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید بەشداری لە راهێنانەكانی یانەكەی پێش یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا نەكردووە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای ئەوەل پارك، لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەك ببنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، دانی كارڤاخال بەشداری لە راهێنانە بەكۆمەڵەكانی رۆژی هەینی یانەكەیی نەكردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەستێرە ئیسپانیەكە بە تەنیا لە هۆڵی وەرزشی راهێنانەكانی كردووە.

یانەكە تا ئێستا هەڵوێستی یاریزانەكەی ئاشكرا نەكردووە بەوەی كە دەتوانێت بەشداری لە یاری كۆتاییدا بكات یاخود نا.

لە یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا لە ئۆساسونای بردەوە و ریال مەدریدیش لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button