ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئەلیکساندەر ئیساکی کردووەتە ئامانج

جەنگی بەدەستهێنانی هێرشبەرێک

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی لەندەنی، ئەلیکساندەر ئیساکی سویدی کردووەتەوە ئامانج.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ترانسفێرز بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گرنگییەکی زۆر بە ئەلیکساندەر ئیساکی ئەستێرەی یانەی نویکاسڵ یونایتد دەدات، میکێل ئارتێتای راهێنەر و ئیدوی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە بە وردی چاودێری یاریزانەکە دەکەن.

گەنەر لە 2022 هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دا، بەڵام بەهۆی زۆری بەهای هەڵوەشاندەوەی گرێبەستەکەی نەیانتوانی یاریزانەکە بەدەستبهێنن، ناوبراو بە 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد.

بەڵام یانە لەندەنییەکە چاوی لەسەر ئیساک لانەبردووە و هێشتا چاودێری دەکەن، بەتایبەت بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە پرێمەرلیگ پێشکەشی دەکات، کە لە 37 یاری 19 گۆڵی بۆ تیپەکەی کردووە.

نیوکاسڵ یاریزانەکە بە نەفرۆشراو هەژمار دەکات، بەڵام یانەکە لە مەترسی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێندایە، بۆیە ئەگەر دۆخەکەیان بەمشێوەیە بمێنێتەوە بەدوور نازاندرێت ناچاربن دەستبەرداری هێرشبەرەکەیان ببن.

گەنەرز بۆ درێژەدان بە رکابەریکردنی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی پێویستی بە گواستنەوەی هێرشبەرێکە، جیا لە ئیساک، ئیڤان تۆنی یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانیان، بەڵام پێشبینی ناکرێت هیچکامیان لەم زستانە یانەکانیان جێبهێڵن.

بۆیە چاوەڕوان دەکرێت چارەنووسی هەردوو یاریزانەکە تا مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو یەکلایی نەبێتەوە، بەڵام دیار نییە ئارسیناڵ تا ئەو ماوەیە دەستەوەستان دەبێت یاخود لەم مانگە هێرشبەرێک دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button