ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی دەیەوێت دیبالا بگوازێتەوە

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی پاولۆ دیبالای یاریزانی یانه‌ی رۆما ده‌دات.

دیبالا وەرزی دووەمی خۆی لەگەڵ یانەی رۆما بە سەرکردایەتی خۆزێ مۆرینیۆ به‌سه‌رده‌بات، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە بەدەست کێشەی داراییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش رەنگە یانه‌كه‌ ناچار بكات بیر لە فرۆشتنی ئەستێرەکانی تیپەکە بکەنەوە.

ماڵپەڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردووته‌وه‌، رۆما ئامادەیە دانوستان لەسەر فرۆشتنی دیبالا بکات، به‌تایبه‌ت چێلسی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ 30 ساڵیه‌كه‌‌ی هه‌یه‌ .

رۆما مه‌رجێكی له‌ گرێبه‌ستی یاریزانەکەدا دانابوو، لە ئەگەری فرۆشتنی بە یانەکانی ئیتاڵیا 20 ملیۆن یۆرۆ، بۆ یانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش 12 ملیۆن یۆرۆی ده‌ست بكه‌وێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی بڕوای به‌ تواناكانی دیبالا هەیە و پێی وایە دەتوانێت كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ هه‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button