ئینگلتەراگرنگترین

میکێل ئارتێتا؛بەرامبەر لیڤەرپوول شایستەی سەرکەوتن بووین

یاریگا-

میکێل ئارتێتا پێی وایە لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانه‌كه‌ی بەرامبەر لیڤەرپوول شایسته‌ی سەرکەوتن بوو.

ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە گوتی، له‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول كاری زۆرباشمان كرد، به‌بوێریه‌وه‌ بەرامبەر باشترین یانه‌ی ئێستای ئەوروپا یارییمان كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە شایسته‌ی  ئەوە بووین یارییەکە ببەینەوە. ئێمە باشتر بووین، بە راستی بەزەییم بە یاریزانەکاندا دێتەوە، شایسته‌ی ئه‌نجامێكی تەواو جیاواز بوون، یارییه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ بێزارکەربوو بەڵام چی بکەین.

سەبارەت بە داواکاری هاندەرانی تیپەکە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێک، گوتی، ئەوەی من داوا لە هاندەران دەکەم ئەوەیە کە لە پشت یانه‌كه‌بن، یاریزانه‌كان لەم دۆخەدا شایەنی پشتیوانین.

سەبارەت بە یاریزانەکەی گابرێل خیسۆس کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە نەکرد، گوتی. تووشی هەندێک ئازار بوو لە ئەژنۆیدا، پشكنینی کردووە، بەهیواین پێكانێكی قورس نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button