ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی لە براهیم دیاز نیگەرانە

یاریگا –

ئەنچیلۆتی سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی براهیم دیاز لە دوایین یاریی یانەکەی پێشکەشی کرد، لەو یاریزانە نیگەرانە و رەخنەی لێی هەیە.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی براهیم دیاز لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ئاراندینا هەوڵیداوە چەند نمایشێک بە تۆپ بکات و زیادەڕۆیی کردوووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یارییەکە لە ژووری جلگۆڕین سەرکۆنەی کردووە و لۆمەی ئەو یاریزانەی کردووە.

براهیم دیاز لە یارییەکەی ئاراندینا لە جامی شای ئیسپانیا، لێدانێکی سزای وەرگرت و گۆڵێک و ئەسیستێکیشی کرد، ئەو یاریزانە ئیسپانییە بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی ریال مەدرید دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button