ئینگلتەرا

کلۆپ یاریزانێکی لە سکۆتلەنداوە گەڕاندەوە، بەڵام ڕێگەی پێ نادرێت بەرامبەر ئارسیناڵ یاری بکات

یاریگا –

زۆری ژمارەی یاریزانە ئامادەنەبووەکانی لیڤەرپول بە هۆکاری جیاواز، یۆرگن کلۆپی ناچار کرد ئۆوین بێک بگەڕێنێتەوە کە بە خواستن نێردرابووە سکۆتلەندا.

ئامادەنەبوونی ئاندی رۆبێرتسن و کۆستاس سیمیکاس، دیارترین ئەو هۆکارە بوون ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکەی ناچار کرد بۆ ئەو پێگەیە ئۆوین بێک لە یانەی دوندیی سکۆتلەندیەوە بانگهێشتی ڕیزەکانی ڕێدز بکاتەوە بەتایبەت کە یاریزانە وێڵزیەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە. بەڵام کلۆپ لە خزمەتەکانی ئەویش بێبەش دەبێت بەهۆی هەبوونی دوو کارتی زەرد لە دوو یاریی لە دوای یەک لە میانی جامی سکۆتلەندا لە مانگی یۆلیۆی ساڵی ڕابردوو.

یاسای کارپێکراو لە یەکێتی تۆپیی ئەو وڵاتە بەو شێوەیە کە سڕکردنی یاریزانێک بۆ یارییەک لە سکۆتلەندا، یاریی دواتر و لە یەکەمین بەشداریی بۆ لیڤەرپولیش بێبەش دەبێت.

بێک، لە ساڵی 2021 بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە و، بۆ جاری یەکەمە بانگهێشتی لیڤەرپوول دەکرێتەوە.

بەهۆی نەبوونی بژاردەی پێویست لە بەردەستی، تایبەت کە جگە لە پێکراوەکانیش هەریەک لە موحەمەد سەڵاح و واتارو ئوندۆیش گەڕاونەتەوە بۆ هەڵبژاردەکانیان، چاوەڕوان دەکرێت کلۆپ بە پێکهاتەیەکی لاوازترەوە ڕووبەڕووی کوڕانی میکێل ئارتێتا ببێتەوە. ئەوە جگە لە هێشتنەوەی سەرنجی زیاتری لەسەر پریمەرلیگ بە پلەی یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button