ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی مەشقەکانی دەستپێکردەوە

'هالاند بەشداری لە یارییەکەی نیوکاسڵ دەکات'

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ماشێنی گۆڵی مانچێستەر سیتی بە تەواوی چاکبووەتەوە و بەشداری مەشقەکانی تیمەکەی کرد.

هالاند لە سەرەتای دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوو لە یاری بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا کە بە ئەنجامی 1-0 شکستیان هێنا، تووشی پێکانی پێ بوو.

بە هۆی پێکانەکەوە، هالاند بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا نەکرد. مان سیتی کۆمەڵێک وێنەی مەشقەکانی بەر لە یاری بەرامبەر هەدێرسفیڵد تاون لە جامی FA بڵاوکردووەتەوە، هالاند بە وزەیەکی پڕەوە دەردەکەوێت.

مان سیتی بەبێ هالاند بووە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان و لە چامپیۆنزلیگ لە کرڤێنا زڤێزدای بردەوە. هەروەها سێ یاری پرێمەرلیگی لە یانەکانی لوتن تاون، ئێڤەرتن و شێفیڵد یونایتد بردەوە.

هالاند لە ساڵی 2023 خاوەن زۆرترین گۆڵی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا ئەوروپا بوو. 44 گۆڵی بۆ کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلا کرد.

تاوەکو ئێستا نەزانراوە هالاند بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر هەدێرسفیڵد دەکات، بەڵام سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بۆ یاری بەرامبەر نیوکاسڵ لە پرێمەرلیگ، هالاند دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی گواردیۆلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button