ئیسپانیاگرنگترین

سزایەکی قورس چاوەڕێ رامۆس دەکات

یاریگا

ئاژانسی جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکان پێداچوونەوەی بە دۆسیە کۆنەکانی ئیسپانیا کردووە و سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە جێگەی سەرنجە.

ئاژانسی جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکان (WADA) لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەو پشکنینانەی لە ئیسپانیا ئەنجامدراون دەستیپێکردووە. بۆیە دەکرێت زریانێکی نوێ لە لالیگا ڕووبدات، چونکە دەزگای جیهانی دژە ماددە هۆشبەرەکان داوای لە دەزگا ئیسپانییەکە کردووە کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنەکان، کە ناوی سێلادە وەڵامی هەندێک حاڵەت بداتەوە. 

ماڵپەری ڕێڤۆلۆ بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسەکە تەنیا پەیوەندی بە دۆسیە نوێیەکانەوە نییە. هەروەها ناوی زۆر گرنگ لە دۆسیەکەدا هەیە، وەک سێرجیۆ ڕامۆس! ئەو یاریزانە کاتێک لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بوو، یەکێک لە دۆسیەکانیدا پشکنینی ماددە هۆشبەرەکانی دواخستووە، ئەویش لە یارییەکەی بەرامبەر مالاگا. هەرچەندە ئەو کاتە لە راپۆرتە پزیشکیەکان هیچ ئاماژەیەک نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button