ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كڵۆپ: هیچ پلانێكمان نیە بۆ قەرەبووكردنەوەی محەمەد سەڵاح

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە پێوویست بە پلانێك ناكات بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد سەڵاح.

وا بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیستەمی خولی ئینگلیزیدا.

چاوەڕوان دەكرێت یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە بەرواری 13ی كانونی دووەم دەست پێ بكات و لە بەرواری 11 شوبات كۆتایی بێت.

لە ماوەی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا محەمەد سەڵاح لە رێدز دادەبڕێت و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسڕەوە دەكات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كڵۆپ گوتی:

هەموو پلانێكی درێژخایەن كە جێبەجێی دەكەیت پەیوەستە بەوەی كە كێ بەردەستە، كەواتە بۆچی لە مانگی تشرینی یەكەمدا بیر لەوە بكەمەوە كە لە مانگی كاندونی دووەمدا كێ بەكار بهێنم كاتێك محەمەد سەڵاح پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەیەوە دەكات، نازانی لەو كاتەدا كێ بەردەستە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئەمڕۆ چارەسەرمان هەیە و هیوادارم لە دوای یاری نیوكاسڵیش ئەوەمان هەبێت، ئەمە یەكەمجار نیە بەڵام لە رابردوودا خراپتر بوو كاتێك مۆ لەگەڵ مانێ دەڕۆیشتن.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئەڵمانیەكە گوتی:

بەڵام هەمیشە توانیومانە بەو دۆخەدا تێپەڕین، ئێمە دەزانین کە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا روودەدات و دەبێت مۆ سەڵاح بڕوات، بۆیە دەبێت بە روونی مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەین، ئێستاش واتارو ئێندۆمان هەیە کە بەشداری جامی ئاسیا دەکات. ئێمە ئەوەمان دەزانی و ئێستا دەبێت مامەڵەی لەگەڵ بکەین و وە دەیشیكەین.

یۆرگن كڵۆپ

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button