ئیسپانیا

ئێمباپێ داوای کات لە ریاڵ مەدرید دەکات

یاریگا

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دەتوانێت لە سەرەتای ساڵەوە گرێبەستی پێشوەختە لەگەڵ ڕیال مەدرید یان یانەیەکی دیکە واژۆ بکات.

ماڵپەری ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە جارێکی دیکە هەنگاو بنێت بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ. هەروەها نزیکەی 15 رۆژی وەکو دوا مۆڵەت بۆ یاریزانەکە داناوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە خودی یاریزانەکەش داوای لە بەرپرسانی یانە شاهانەکە کردووە، دوو هەفتە مۆڵەتی پێبدەن، بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ریاڵ مەدرید چەند ساڵێکە هەوڵی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە هەموو جارێک گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button