ئینگلتەرا

گواردیۆلا کاتی گەڕانەوەی هالاند و دی برۆین رادەگەیەنێت

پێپ گواردیۆلا باسی کاتی گەڕانەوەی دوو سوپەرستارەکەی یانەکەی دەکات پاش بردنەوەکەی ئێڤەرتۆن.

شەوی رابردوو جارێکیتر، مان سیتی بە بێ هالاند و دی برۆین دەرکەوت و تێیدا توانییان 3-1  لە ئێڤەرتۆن ببەنەوە بەڵام بە روونی شوێنی ئەو دوو ئەستێرەیە بەسەر یانەکەوە دیارە.

پاش یارییەکە ، پرسیاری کاتی گەڕانەوەیان لە راهێنەرە ئیسپانییەکە کرا  و ئەویش وتی

هالاند گەڕاوەتەوە مەشقەکان و باشترە بەڵام هێشتا بەتەنها مەشق دەکات. کێڤن دۆخی باشترە و لەگەڵ تیمەکە مەشق دەکات بەڵام دوێنێ ماندوبوو، نەمانویست سەرکێشی پێوە بکەین. حەز دەکەم لە یاری داهاتوو بەشداربێت بەڵام دەبێت ووریابین لەگەڵی.

بەگوێرەی ووتەکانی پێپ، چاوەڕواندەکرێت دێ برۆین لە نیوەی دووهەمی یارییەکەی شێفڵد یونایتد بگەڕێتەوە بەڵام هالاند بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ ئامادەبێت لە 13ی یەکی ساڵی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button