ئیسپانیا

وادەی گەشتکردنی رۆکی بۆ بارسێلۆنا راگەیەندرا

دوای چەند ڕۆژێکی کەمیش دەست بە ڕاهێنان دەکات

یاریگا –

دوا جار چاوەڕوانی بارسێلۆنییەکان کۆتایی دێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڤیتۆر رۆکی دەگاتە ئەو شارە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ لە پێگەی X وادەی گەیشتنی هێرشبەرەکەی بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ڤیتۆر گەشتی بارسێلۆنا دەکات و ئەو پلانەیش بەفەرمیی راگەیەندراوە.

رۆمانۆ نووسیویەتیشی کە یاریزانە بەرازیلیەکە لەگەڵ خانەوادەکەیدا دێن و چەند رۆژی دواتر راستەوخۆ لەژێر سەرپەرشتیکردنی چاڤی هێرناندێز دەست بە راهێنان کردن دەکات.

ڤیتۆر هاوینی رابردوو لە ئەتڵەتیکۆ پارانینسێ بەڕازلەوە بۆ بلاوگرانا یەکلایی بوویەو و مەرجی هەڵوەشاندنەوەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆی لەسەر دانراوە لەلایەن یانە کەتەلۆنییەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button