
یاریگا –
داهاتووی مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری ئینگلیزی، لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هێشتا بە ناڕوونی ماوەتەوە و تاوەکوو ئێستا بە چارەنووسی یەکلایی نەکراوەتەوە.
ماتیۆ مۆریتیۆ، رۆژنامەنووسی دیاری رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی بارسێلۆنا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە بۆ ئەوەی بزانن باشترین بژاردە چییە، هەم لە رووی خزمەتکردنی تاکتیکییەوە بە تیپەکە و هەم لە رووی گونجانی لەگەڵ دۆخی دارایی یانەکەدا.
El futuro de Marcus Rashford en el Barcelona aún no está decidido al 100% ya que el club sigue valorando cuál es la mejor opción tanto desde el punto de vista deportivo como económico.
El futbolista quiere quedarse en el Barcelona. El Manchester United no bajará del precio… pic.twitter.com/4N84aJ2gzU
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) April 27, 2026
خواستەکانی راشفۆرد و پێداگریی مانچێستەر
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئارەزوویەکی زۆری هەیە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و دەیەوێت لە لالیگا درێژە بە کاروانەکەی بدات، بەڵام کێشە گەورەکە بۆ کاتالوونییەکان، هەڵوێستی یانەی مانچێستەر یونایتدە؛ شەیتانە سوورەکان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو نرخە دابەزێنن کە لە هاوینی رابردوودا وەکوو مەرجی کڕینەوە لەسەری رێککەوتبوون.
رۆڵی هانزی فلیک لە یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم دواییانەدا پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان هەموو لایەنەکاندا دروستبووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک. ئەوەی لەم نێوەندەدا دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە، هانزی فلیکە. بڕیارە راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسێلۆنا قورساییەکی زۆری هەبێت لە بڕیاری کۆتاییدا و رای ئەو کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەوەی یانەکە پارەکە بۆ کڕینەوەی راشفۆرد تەرخان دەکات یان دەستبەرداری دەبێت.



