ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆسێلو و کێپا دەدات

لۆس بلانکۆس هەوڵی هێشتنەوەی خۆسێلو دەدات

یاریگا –

ریال مەدرید رووبەڕووی بڕیاری یەکلاکەرەوە بووەتەوە و دەبێ هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆسێلو و کێپا یەکلایی بکاتەوە.

لۆس بلانکۆس لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، بە خواستن گرێبەستی لەگەڵ خۆسێلو واژۆ کرد، ئەمەش دوای چوونە دەرەوەی کەریم بێنزێما و پەیوەندیکردنی بە یانەی ئیتیحاد.

بەهای گواستنەوەی خۆسێلو بۆ ریال مەدرید تەنیا 500 هەزار یۆرۆیە و ئەگەر مەدرید بیەوێت گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵدا واژۆ بکات، تەنیا بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ بە ئیسپانیۆل دەدات.

رۆژنامەی ئاس روونیکردووەتەوە، ریال مەدرید گەیشتووەتە بڕوای هێشتنەوەی خۆسێلو، ئەمەش دوای تۆمارکردنی هەشت گۆڵ لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەکە پێشبینی گەڕانەوەی کێپا ئاریزابالاگا بۆ چێڵسی دەکات، ئەمەش دوای بەسەرچوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مەدرید.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە ئاستی ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆکراینی رازییە و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی تیبو کۆرتوای پێککراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button