ئیسپانیا

لالیگا هۆشیاری دەدات لەسەر مەترسییەکانی سوپەرلیگ

ئەمڕۆ لالیگا بەفەرمی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دژایەتی خۆیان بۆ سوپەرلیگ دووپاتکردەوە.

خافیێر تیباس سەرۆکی لالیگا، بەر لە بەیاننامەکە وتبووی :بێرند رێیکارد (بەڕێوبەری گشتی سوپەرلیگ) مەست و سەرخۆشە و تا بەیانی خواردوویەتییەوە کە دەڵێت یارییەکانی سوپەرلیگ بێ بەرامبەر پەخش دەکرێن”.

دواتر لالیگا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی مەترسی سەرگرتنی سوپەلریگ دەکات و دەڵێت “سوپەر لیگ، دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر دەکات وە دەبێتە هۆی بێکاربوونی دەیان هەزار کەس “.

بانگهێشتکردنی یانەکان بۆ پڕۆژە تازەکەی فلۆرەنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتا لە یانە ئیسپانییەکانەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا سەرجەمیان رەتیان کردووەتەوە لە نێویاندا : ڤالێنسیا، ڤیاریاڵ، کادێز، ڤایادۆلید، گرانادا

بابەتی زیاتر

Back to top button