ئیسپانیا

بەڕێوبەری گشتی سوپەرلیگ : ئەمڕۆ تۆپی پێ ئازادی وەرگرت

یاریگا-بێرند رێیکارد دوای دەستبەکاربوونی وەکو بەڕێوبەری گشتی سوپەرلیگ لە یەکەم لێدوانیدا هەواڵی خۆشی پێیە بۆ هەوادارانی وەرزشی.

بەگوێرەی رێیکارد، چیتر پێویست ناکات هاندەران پارە بدەن تاوەکو بینەری یارییەکان بن و سەرجەم یارییەکانی سوپەرلیگ بێ بەرامبەر پەخش دەکرێن.

ناوبراو بۆ پێگەی ئەی22 ئەمڕۆ دوای بڕیاری دادگا وتی “قۆرخکاری دەسەڵاتی یوفا کۆتایی هات. ئێستا تۆپی پێ ئازادی خۆی وەرگرت،یانەکانیش ئازادن لەوەی لە ترسی سزا و هەڕەشە نەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. بۆ هاندەران سەرجەم یارییەکان بێ بەرامبەر دەگوازرێنەوە، بۆ یانەکانیش گەرەنتی هاوبەشی لە داهاتوو و خاوندارێتی سوپەرلیگ دەکەین”.

ئەمڕۆ دادگا بڕیاریدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا مافی ئەوەی نیە رێگە لە سوپەرلیگ یان هیچ پاڵەوانێتییەکی دیکەی ئەورووپی بگرێت لە دەرەوەی سنووری یوفا. بەمەش پڕۆژەی سوپەرلیگ لەمڕۆوە یاساییە کە دەست بە کارەکانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button