ئینگلتەراگرنگترین

یاسایەکی نوێ: یانەکانی پریمەرلیگ لەم رێژەیە زیاتر ناتوانن پارە خەرج بکەن

یاریگا –

یاسایەکی نوێ لەم هاوینە چاوەڕێی یانەکانی پریمەرلیگ دەکات و بنمیچی خەرجییەکانیان دیاری دەکات لە چوارچێوەی یاسای قازانج و بەردەوامیی.

بەگوێرەی هەواڵێکی کاڤە سۆلهێکۆڵ نووسەر لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یانەکانی ئەم هاوینەی دێت یانەکانی خولی ئینگلیزی دەبێت بە ڕێژەی %٨٥ لە داهاتەکانیان خەرج بکەن لە بواری گواستنەوەی یاریزانان و مووچە و لایەنیتر و نابێت لەو رێژەیە تێپەڕ بکات.

لە درێژەی زانیارییەکانی ئەو نووسەردا هاتووە کە ئەو یانانەی خولەکە کە بەشدار دەبن لە پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان، بڕێکی کەمتریان بۆ دیاری کراوە لە خەرجی و دەتوان بە ڕێژەی لە سەدا حەفتای داهاتەکانیان خەرج بکەن.

ئەو نووسەرە هاوکات نووسیویەتی؛ ل باری پەسەندکردنی یاساکە، هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر کەیسەکانی ئیڤەرتن نۆتینگهام و مان سیتی کە تۆمەتی پێشێلکاریی یاساکانی خەرجییان لەسەرە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button