ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیال

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیال.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەڤدەی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە دانی كارڤاخال، ئێدوارد كاماڤینگا، ڤینیسیۆس جونیۆر، میلیتاو، ئاردا گولەر و كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: مێندی، ئالابا، رودیگەر، ڤاسكوێز

هێڵی ناوەند: كروس، ڤاڵڤێردی ، بێڵینگهام ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ، براهیم دیاز

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و ڤیاڕیالیش بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی چواردەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button