ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گرێیه‌كی ئینگلیزیه‌كان هه‌ره‌شه‌ له‌ باڵاده‌ستی ئیسپانیه‌كان له‌ چامپیونزلیگ ده‌كات

یاریگا-

گرێیه‌كی ئینگلیزیه‌كان هه‌ره‌شه‌ له‌ باڵاده‌ستی ئیسپانیه‌كان له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیونزلیگ ده‌كات.

یانە ئیسپانییەکان لەم وه‌رزه‌ی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد، به‌ به‌هێزی خۆیان بۆ  بەدەستهێنانی نازناوەکەدا ئاماده‌كردووه‌.

یانە ئیسپانییەکان بە 19 نازناو باڵاده‌ستی چامپیۆنزلیگن، یانه‌ ئینگلیزەکانیش بە 15 نازناو لە پلەی دووەمدان.

جگە لە سێڤییا کە لە کۆتایی ریزبه‌ندی کۆمەڵەی دووەمدا بوو، چوار یانه‌كه‌ی تری ئیسپانیا سەرکەوتوو بوون لە گه‌یشتن به‌ قۆناخی 16 و لە لوتکەی کۆمەڵەکەیاندا بوون ئەوانیش،  ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریاڵ سۆسیداد بوون.

ئەمە سێیەم جارە لە چامپیۆنزلیگ بەم شێوەیەی ئێستا چوار یانه‌ی وڵاتێك سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناخی 16ی چامپیونس لیگ، دوو جارەکەی پێشوو ئاماژەیەکی باش نین بۆ یانە ئیسپانییەکان ، چونكه‌ نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

یۆ یەکەم جار لە وەرزی 2006-2007، چوار یانەی ئینگلتەرا سەرکەوتن بۆ‌ قۆناخی 16 دوای ئەوەی پێشەنگی کۆمەڵەکانیان بوون یانه‌كانیش بریتی بوون له‌، چێڵسی و لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ.

سەرەڕای ئەم باڵادەستییە، نازناوەکە نەچووە خه‌زێنه‌ی یانەکانی پرێمەرلیگ، دوای ئەوەی لیڤەرپوول لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی 2-1 بە میلان دۆڕا.

لە وەرزی 2017-2018 جارێكی تر باڵا ده‌ستی یانە ئینگلیزییەکان دووبارە بووەوە، مانچستەر یونایتد، لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی و تۆتنهام سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16ی چامپیونزلیگ، جارێکی تر لیڤەرپوول بە ئەنجامی 3-1 بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕا.

ئه‌م ئه‌نجامانه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌ له‌ باڵا ده‌ستی یانه‌ ئیسپانیاكان ده‌كات كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ چوار یانه‌یان گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button