ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خافێر تیباس : هانده‌ری ریال مه‌دریدم

دژی هیچ یانه‌یه‌كی دیاریكراو نیم

خافێر تیباس، دانی بەوەدانا کە هاندەری یانه‌ی ریال مەدریدە، به‌ڵام لایه‌نگیری ناكات.

خافێر تیباس، سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆڕی ئەلدیسمارکی ئیسپانی گوتی، پێش هه‌موو شتێك  هاندەری ڕیاڵ مەدریدم، به‌ڵام دژی یانەیەکی دیاریکراو یان لەگەڵ یانه‌یه‌ك نیم، بڕیارەکان بە سادەیی و بێلایەنانە دەدرێن تەنانەت ئەگەر بۆ بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدیش بێت.

تیباس گوتیشی، کاتێک بڕیارەکان  باش نین، ڕیال مەدرید یان بارسێلۆنا ئاره‌زوویان له‌ بڕیاره‌كه‌ نیه‌، خولەکەش بڕیار لە دژی ئەوان یان لە بەرژەوەندی هیچ یانه‌یه‌كی دیکە نادات.

له‌ باره‌ی  جامی سوپه‌ری ئیسپانیاش تیباس رایگه‌یاند، جامی سوپەر لە ژێر دەسەڵاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادایە، ئەگەر هەڵە نەبم  تا ساڵی 2029 لە سعودیە ده‌كرێت، پڕۆژەی جۆراوجۆرمان لەگەڵ وەزارەتی وەرزش له‌ سعودیه‌ هەیە، ئه‌و پرۆژانه‌م خۆشده‌وێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button